کوردستانی

پاره‌ى كاره‌با موه‌لیده‌ بۆ مانگى سێ دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاره‌ى كاره‌با موه‌لیده‌ بۆ مانگى سێ دیاریكرا

مه‌ودا میدیا-

یژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون پاره‌ى كاره‌باى موه‌لیده‌ى سیتییه‌كانى بۆ مانگى سێ دیاریكرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئادار دیاریکرد، کە بریتییە لە (268) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیان نیە نرخی كیلۆواتیان (240) دینارە.
 
پێویستیشە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan