کوردستانی

بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە هاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە هاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا


مەودا میدیا-
لە چیای قەلەڕەشی سنووری قەزای سیدەكان مینێك بە هاوڵاتییەكدا تەقییەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

كاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند"هاوڵاتییەك بە مەستی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارە چووەتە چیای قەلەڕەش و لەوێش مینێك پێیدا تەقیوەتەوە و گیانیلەدەستداوە". 

وتیشی"ئەو هاوڵاتییە ناوی نازم ساڵح رەشۆیە و دانیشتووی قەزای سیدەكانە، دوای گیانلەدەستدانیشی بە مەبەستی پشكنین تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەریی كراوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەوە سێیەم حاڵەتی تەقینەوەی مینە لە سنورەكە روودەدات كە بەهۆیانەوە دوو كەس گیانیانلەدەستداوە و كەسێكیش بریندار بووە". 

ئەو بەرپرسە هۆكاری زۆربوونی ئەو رووداوانەی بۆ پێشێلكردنی رێنماییەكانە لەلایەن هاووڵاتییانەوە گەڕاندەوە.  
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan