گێتی
ئێران چهكى ئهتۆمى بهرههمناهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، پێویستە بۆ هەموو لایەک روون بکرێتەوە کە شتێک بە ناوی بژاردەی سەربازی نییە.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند "ڕەنگە دۆناڵد ترهمپ، سەرۆک کۆماری ئەمهریکا گرنگی بە رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 نەدات، بەڵام ئەو رێککەوتنە پابەندبوونێکی سەرەکیی ئێرانی لەخۆگرتبوو کە هەر لە شوێنی خۆیدا ماوەتەوە و تەنانەت ئەمهریکاش، کە لە دەرەوەی رێککەوتنەکەدایە سوودی لێ وەرگرتووە".
وتیشى "ئێران دووپاتی دەکاتەوە کە لە هیچ بارودۆخێکدا هەوڵی پەرەپێدان یان بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات".
ئهوهشى خستهڕوو "دوای دە ساڵ لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەكهو و حەوت ساڵ دوای کشانەوەی ئەمهریکا بە شێوەیەکی تاکلایەنە لێی، تەنانەت بچووکترین بەڵگەش نییە کە بڵێین ئێران ئەم بەڵێنەی پێشێلکردووە، تەنانەت تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمهریکا، لەم دواییانەدا بە تەواوی دانی بەوەدا نا".
ع
بیروڕا



