کوردستانی
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی سەر ئاهەنگێڕانی جەژنی ئەکیتۆ لە پارێزگای دهۆک پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد له‌نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ هێرشه تاوانكارییه‌كه‌ی سەر هاوڵاتییانی مه‌سیحی دەکەن.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هێرشه تاوانكارییه ده‌كەن كه دوێنێ له رووداوێكی نامۆدا له دهۆك، كۆمه‌ڵێك له جه‌ژنگێڕانی ئه‌كیتۆ له هاوڵاتییانی مه‌سیحی تیایدا به ئامانج گیران، تاوانكاریش به سزای یاسایی‌ی خۆی ده‌گات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "به تووندی ئه‌و تاوانه ئیدانە ده‌كه‌ن، هه‌موو كوردستانییان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به نیشتمانی پێكه‌وه‌ژیان و ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌مێنێته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به تێكدانی كولتوری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و لێبورده‌یی نادرێت".
ب ح

بیروڕا