کوردستانی
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کاریگەریی ئەو شەپۆلەی باران و هەورە بروسکەی ناوچەکانی گرتۆتەوە ئەمرۆ چوارشەممە لەزۆربەی ناوچەکان تاوەکو ئێوارەی ئەمرۆ بەشێوەی ناو بەناو لە هەندێک ناوچەش تادرەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
شاڵاو هیدایەت, شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی هەینی لەسەر شەمە و رۆژی شەممە تاوەکو رۆژی یەکشەممە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی دۆخێکی بەهێزی ناجێگیری کەشەوە، ئەم دۆخە لەئەنجامی هاتنی شێیەکی باشی مەداری ناوچەی کەمەرەیەوەیە کە بەسەر دەریای سووردا دێت و بڕێک شێی ئەو دەریایەش لەگەڵ خۆی دێنێت بۆ ناوچەکە وە لە دەریای ناوەڕاستیشەوە بڕێک شێ تێکەڵ دۆخەکە دەبێت له سەر ناوچەکانمان بەوهۆیەوە دۆخێکی بەهێزو گشتگیری ناجێگیری کەش دروست دەبێت لەسەر ناوچە جیاوازه کانی هەرێم رەنگە لەسەر زۆرینە بەهێز بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دۆخی ناجێگیری چاوڕوانکراو خۆی دەبینیێتەوە لە تاوە بارانی بەخوڕو هەورە بروسکە و زیادبوونی خێرایی باو و تەرزە لەهەندێک ناوچە له مەودای حاڵەتەکەدا هەوری کۆمۆلۆنیمبۆس و وە سۆپەر سێڵ لەبەشێک ناوچە دروست ده بێت کەهەڵگری بارانی باشن بەتایبەت سوپەر سێڵ کەپڕ باراناویترین جۆری هەورە، بڕی بارین دیارنیه لەئێستاوە چونکە دۆخەکە ناجێگرە مەگەر یەک تاوەکو دوو کاتژمێر پێش هاتنی، وە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لەزۆربەی ناوچەو لەگەڵ دروست بوونی لافاو لەهەندێ شوێنی دیاری نەکراودا و تایبەت ئەو شوێنانەی مەترسیانەی لەسەره و حاڵەتە بەبەهێزی لەنگەر دەگرێت لەسەریان وە پله کانی گەرماش بەڕێژەی سێ تاوەکو پێنج پله ی سیلیزی دادەبەزن".
ئەوەشی خستەڕوو "دۆخی ناجێگیری کەشوهەوا لە شەوی هەینی لەسەر شەممە سەرەتا لەناوچەکانی باشوری هەرێم گەرمیان، هەڵەبجە و باشووری سنوری پارێزگای سلێمانیەوە دەستپێدهکات دواتر بەتێپەڕبوونی کات و بەتایبەت بۆ شەممە درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی ترو تاڕۆژی یە کشەممە بەردەوام دەبێت و بۆ دواتریش حاڵەتی تری باران و هەورە بروسکەی تر لەئارادان".
ب ح

بیروڕا