کوردستانی

شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکانی  عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات وسەرچاوەی ئەم شەپۆلە دوو  نزمە پاڵەپەستۆی چڕی دەریای ناوەڕاست و لە دەریای سوور دەبێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرەتای هاتنی ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات، ئاسمان بۆ پەڵە هەور و دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و بارینی نمەباران و پاشان بارانی بەخوڕ دەستپێدەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ بارانێکی زۆر و هەورە بروسکە و شەستەباران لە هەندێک ناوچە چڕبوونەوەی هەوری پڕ تەرزە دەبارێت و لافاو لە هەندێک ناوچە دروستدەبێت، لە هەر پێنج شارەکەی هەرێمی کوردستان باران بەبڕی جیاواز  دەبارێت، هەروەها لە ناوچەکانی گەرمیان بارانی باش دەبارێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پلەکانی گەرما  ڕوو لە دابەزین دەکات لەماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا نیوەی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بەردەوامی دەبێت ، دواتر شەپۆلەکە کاریگەریی لەسەر ناوچەکە نامێنێتەوە، پێشبینی دەکرێت لەم شەپۆلەدا (15 بۆ 60) ملم ببارێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan