راپۆرت
ئەمڕۆ 45 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا تێدەپەڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەیلییەکان کێن ؟
فەیلییەکان وەک لقێکی گەورەی نەتەوەی کورد لە باشوور و رۆئاوای زاگرۆس لە هەزارەی سێیەمی (پ.ز)ەوە لەو ناوچەیە نیشتەجێن و هەتاوەکو ئەمرۆش بەشێکی زۆریان ماونەتەوەو لەسەر خاکی باوباپیرانی خۆیان دەژین و بەشێکی سەرەکین لە خاک وخەڵکی کوردستان، لە رووی کلتوری و زمان و شارستانی و رەگەزیەوە کوردن، بە پاشماوەی سومەرییەکان دادەنرێن، لە ناوچەکانی ئێستای باشووری عیراق و باشوور و باشووری رۆژئاوی ئێراندا وەک خەڵکی کورد دەژین، ئەم بەشە گەورەیەی گەلی کورد تاوەکو هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و بازرگانی و بازارەوە خەریک بوون لەسەر خاکی خۆیان و ئەو زەویانە هەموی موڵک و خاک و نیشتیمانی ئەوان بوو، هیچ کێشەیەکیان نەبوەو ماونەتەوە لەسەر خاکی خۆیان.
پرسی فەیلی لە عیراقدا:
دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عیراق لەژێر ئینتدابی بەریتانیا بەهاوكاری ئەفسەرە كۆنەكانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لەسەر بیروبۆچوونێکی رەگەزپەرستانە لەساڵی 1921، یەكەمین دەستووریان بۆ عیراق داڕشت، هەر ئەم دەستوورە بووە سەرچاوەی زۆرترین زوڵم و ستەم و رووداوی جەرگبڕو دواتریش درێژ بوویەوە بۆ چەندین تاوانی جۆراوجۆر وەك (تاوانی جینۆساید، تاوانی دژی مرۆیی، تاوانی جەنگ) و سەدان تاوانی تر دەستووری عیراق لە ساڵی 1926 دانرا، تەواوی بڕگەكانی لەبەر رۆشنایی دەستووری دەوڵەتی عوسمانی كۆن بوو كە لە ساڵی 1916 كۆتایی بە دەسڵات و فەرمانڕەواییەكانی هاتبوو، ئەو بڕگە سەرەكیانەی تایبەت بوو بە چاودێری دەوڵەتی عوسمانی ئەوەبوو كە ئەوەی عوسمانی بێت، ئەوە هاوڵاتیی پلە یەكەو ئەوانی تریش بە پێی ئینتمایان بۆ سوڵتان پلە بەنددیان بۆ دەكراو پێدەدرا.
بەریتانیەكان رۆڵێكی خراپ و راستەوخۆیان گێڕا، لە درووستكردن و دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی و دواتر درووستكردنی ناكۆكی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراقدا، بە سوود وەرگرتن لە رەوتی رەگەزپەرستی پێكهاتەی عەرەبی و هاوكات پاشماوەی دەسەڵاتی عوسمانییەكان، كورد بە شێوەیەكی گشتیی و كوردانی فەیلی بە تایبەت رووبەڕووی ئەم سیاسەتە رەگەز پەرستییە بوونەوە، لە كاتێكدا بە یاسای ژمارە (62)ی 23ی ئابی 1926 و پشت بەستن بە یاسای بنەڕەتی 4ی ئابی 1925 جەخت كرابووەوە كە جیاوازی لە نێوان عیراقیەكاندا نیە لە مافەكانیان بەرانبەر یاسا، بە جیاوازی ئاین و نەتەوەو زمان.
راگواستنی بە زۆرەملێی کوردانی فەیلی لە عیراقدا:
ئەم دەوڵەتە ناسێونالیستە سوننە مەزهەبە هەر لە سەرەتاوە کەوتە دژایەتی کوردی فەیلی بە بیانووی ئەوەی شیعە مەزهەبن، لەکاتێکدا عەرەبیش هەبوون شیعە بوون، بەڵام فەیلیەکان باجی کوردبوونیان داوە نەک مەزهەب، بەریتانیانییەکان تاوەکو ساڵی 1930 کە خۆیان بە فەرمانڕەوای کرداری عیراق دەزانی و دەوڵەتی پاشایەتی لەژێر دەستی ئەواندا بوو، یاسای عیراق کە بەریتانیا دایڕشتبوو چەمکی هاوڵاتی ناڕەسەنی(4) دەرکرد، ئەو کەسانەی دەگرتەوە کە شوناسنامەی عوسمانییان نەبووە یان لە سەرژمێری عوسمانیدا ناونوس نەکراون، دواتر دەسەڵاتدارانی عیراق ئەمەیان کردە بیانووییەکی باش بۆ ئەوەی فەیلیەکان بە هاوڵاتیی نارەسەن و شوێنکەوتەی ئێرانی شیعە لەقەڵەم بدەن و پاشان رایان بگوێزن و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا بگرن.
لە ساڵی 1969 حکوومەتی عیراق راگواستن و دەرکردنی زۆرەملێی بە سەر کوردانی فەیلیدا سەپاند، لە ساڵی 1970 زیاتر لە 70 هەزار کوردی فەیلی بە زۆرە ملێ رەوانەی ئێران کران و رەگەزنامەکانیان هەڵوەشێنرایەوە، بازرگانان و کەسە پلە باڵاکانی فەیلی بە تایبەتی کرانە ئامانج.
لە ساڵی 1980 سەدام حسێن فەرمانی ژمارە 666ی واژۆ کرد کە بە یاسایی کوردانی فەیلی دەستبەسەر کردن و بە زۆرەملێ راگوێزران، هەر لەو ساڵەدا ناردنەوەی بە کۆمەڵی کوردانی فەیلی لە بەغدادەوە دەستیپێکرد، زیاتر لە 300 هەزار کوردی فەیلی رەوانەی ئێران کران، کە دەست بەسەر موڵک و ناسنامەکانیاندا گیرا، بۆیان نەبوو جگە لە جلوبەرگەکانی بەریان هیچ شتێک لەگەڵ خۆیان ببەن، هەندێکیش لە گەنجەکانیان هەڕەمەکی هەڵدەبژارد و رەوانەی زیندانە جیاوازەکانی ناوچە جیاوازەکانی عیراقیان دەکردن، هەروەها ژمارەیەکی زۆریان لە سێدارەدران و لە کۆی 300 هەزار بۆ 500 هەزار کوردی فەیلی لایەنی کەم 15 هەزاریان بێسەر و شوێن بوون.
جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی:
بەشێوەیەکی فەرمی جینۆسایدی فەیلییەکان لە 1980/4/4 دهستپێكرد و تاوەکو 1990 بهردهوام بو، بەپێی بڕیارهكانی (مهجلسی قیادهی سهوره) له رێگهی چەندین فهرمان و نووسراوهوه تاوان و پێشێلكارییهكانی جێبهجێكرد:
1-دهستگیركردنی 400 بازرگانی كوردی فهیلی، كه جومگه سهرهكییه ئابوورییهكانی عیراقییان بهدهستهوهبوو.
2-فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەموو ماڵ و موڵکی گوازراوه و نەگوازراویان بۆ دهركرا.
3-تاوانباركردنیان به فارسبوون و راگواستنیان به زۆرهملێ بۆ ئێران و باشووری عیراق.
4-بە بڕیارەکانی 180 و 666 لە ساڵی 1980 مافی ھاووڵاتیبوونیان لێسەندرایەوە و رووبهڕووی پاكتاوی رهگهزی كرانهوه.
5-ئهنجامدانی ھێرشی دڕندانە و زەوتکردنی ئافرەت و کوشتنی پیاو و منداڵەکانیان، کە لە مێژوودا هاوشێوهی نهبوو.
6-بڕیاری ژماره 474 بۆ جیابوونهوهی ناچاریی پیاوانی عیراقی له هاوسهره فهیلییهكانیان خرایه جێبهجێكردن.
7-لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژكردن و گەنجانی تەمەن 18-28 وەک هێزی بەرهەمهێن و بێسەروشوێنکران.
بڕیارەکانی (مهجلسی قیادهی سهوره)ی بەعس دەرهەق بە کوردانی فەیلی:
1-بڕیاری ژماره 916ی ساڵی 1980 تایبهت به دهستبهسهرداگرتنی سهروهت و سامانی کوردی فهیلی و تاپۆکردنی لەسەر ناوی سهرۆكایهتی ههواڵگری گشتی.
2-بڕیاری ژماره 180ی ساڵی 1980 تایبهت به سهندنهوهی رهگهزنامهی عێراقی له كوردی فهیلی و ناساندنیان وهك هاووڵاتیی بیانی.
3-بڕیاری ژماره 666ی ساڵی 1980 بۆ دهستگیركردن و دهركردنی کوردی فهیلی و دهستبهسهرداگرتنی سهروهت و سامانهكهیان به تاوانی ئهوهی بیانین و وهلائیان بۆ گهل، خاك و بنهما سیاسی و كۆمهڵایهتییهكانی بەعس نییه.
4-بڕیاری ژماره 474ی ساڵی 1981 بۆ ناچاركردنی ئهو پیاوه عێراقییانهی هاوسهرگیرییان لهگهڵ ئافرهتی فهیلی كردووه، له هاوسهرهكانیان جیا ببنهوه.
5-دهركردنی ههزاران بڕیاری دیكه بۆ سهندنهوه و ههڵوهشاندنهوهی رهگهزنامه و مافی هاووڵاتیبوون.
ئەنجامی بڕیارەکانی (مهجلسی قیادهی سهوره) لەسەر کوردانی فەیلی:
1-لهسێدارهدان و بێسهروشوێنكردنی 22 ههزار گهنج، كه تهمهنیان له نێوان 18 بۆ 28 ساڵیدا بوو.
2-دەرکردن و راگواستنی 750 ههزار هاووڵاتیی كوردی فهیلی بەزۆرە ملێ بۆ ئێران، بەشێکی زۆریان ساڵانێکی درێژیان بە هیوای گەڕانەوە لە ئۆردوگاکانی ئێران سەریان نایەوە.
لە رۆژی 1981/2/26 لەرۆژنامەی سەورەی زمانحاڵی حكومەتی بەعسی عیراق بە سەرۆکایەتی سەدام حسێن لەبارەی كوردە فەیلیەكانەوە رایگەیاندووە ( دەبێت ئەم توێژە لە عیراق ریشەكێش بکرێن، تاوەكو خاك و هەوای عیراق پیس نەكەن و خوێنی عیراقیش پیس نەكەن، كاتێك بە رێگەی ژن و ژنخوازییەوە خوێنیان تێكەڵی خوێنی عیراقییەكان دەبێت)
دۆسێیەی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی لە دادگای تاوانەکانی عیراق دوای ساڵی رووخانی بەعس:
پاش كۆكردنەوەو ئامادەكردنی بەڵگەنامەو دێكۆمێنتە پێویستەكانی جینۆسایدی كوردی فەیلی لە دوای ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی دیكتاتۆری بەعس، دۆسیەكە گەیەنرایە دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق، دادوەری لێكۆڵینەوەو داواكاریی گشتیی و دەستەی پارێزەرانی بەرگریكار لە دۆسییەكە دیاریكران، پاش چەندین دانیشتن و لێكۆڵینەوە لە پەڕاوەكان و گوێگرتن لە سكاڵاكارو شاهیدحاڵەكان.
یەكەم: دانیشتنی دۆسیەكە لە 2009/1/26 بەرێوەچوو، زیاتر لە (100) سكاڵاكارو شاهیدحاڵ، ئامادەی دادگا بوون و ئەوەی بینیبویان بۆ دادگایان گیڕایەوە.
دووەم: لە 2010/11/29، لە دانیشتنی كۆتایی خۆیدا، كە چل و چوارەمین دانیشتن بوو، دادگا بڕیاری كۆتایی خۆیدا، كە كوردی فەیلی لەلایەن دەسڵاتدارانی عیراق و حزبی بەعسەوە جینۆسایدكراون.
دوای نەمانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 کۆتایی هات، زۆرێک لە کوردانی فەیلی لە ئێرانەوە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ عێراق کرد. لە دەستووری نوێی عێراقی لە ساڵی 2005 کوردانی فەیلی وەک قوربانی ستەم و کۆمەڵکوژی ناسێندران.
لە ساڵی 2006 یاسایەکی نوێی نەتەوەیی دەرچوو کە فەرمانی ژمارە 666ـی هەڵوەشاندەوە، مافی وەرگرتنەوەی ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ کوردانی فەیلی گەڕێندرایەوە. هەروەها پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2011 بە کۆی دەنگ بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کوردانی فەیلی پەسەندکرد، دادگای باڵای عێراق چوار بەرپرسی حیزبی بەعسی بە پەیوەندی بە ڕۆڵی ناردنەوە و ڕاگواستنی کوردانی فەیلیدا سزا دا، لەو کاتەوە زۆرێک لە کوردانی فەیلی توانیان بۆ عێراق بگەڕێنەوە. هەروەها مەرجی گەڕاندنەوەی ڕەگەزنامەکان تا ڕادەیەک قورسن، داواکاران پێویستە کۆپییەکی تۆماری خۆیان لە سەرژمێری ساڵی 1957 پێشکەش بکەن، لە کاتێکدا پێ ناچێت زۆرێک لە کوردە فەیلییەکان خاوەنی بن.
بەپێی ئامارەکانی وەزیری کۆچبەران لە نێوان نیسانی ساڵی 2003 تاوەکو نیسانی 2013، تەنها نزیکەی 16 هەزار کوردی فەیلی ڕەگەزنامەکانیان وەرگرتوەتەوە لە کاتێکدا دەبوایە زۆرتر بن، بەبێ بەڵگەنامەی نەتەوەیی کوردانی فەیلی ناتوانن دەستیان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەکوو پەروەردە و چاودێری تەندروستی بگات، هەروەها ناتوانن بەڵگەنامەی وەکوو لەدایکبوون و مردن و هاوسەرگیری بەدەستبهێنن.
ب ح

بیروڕا