کوردستانی

گۆڕان: رۆژی 4/10 کۆنفرانس دەبەستین

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان: رۆژی 4/10 کۆنفرانس دەبەستین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 2025/4/4، رێپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە کە لە رۆژی 2025/4/10 بزووتنەوەکەیان کۆنفڕانسی نیشتیمانی دەبەستێت.

رۆڤان سەروەت، رێپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی لەسەر راسپاردەی بڕیاری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و پاڵپشت بە نوسراوی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان ژمارە (875)، لە رێککەوتی (2025/3/27)، بە فەرمی ئاگادار کرانەوە بۆ بەستنی کۆنفڕانسی نیشتمانی بزووتنەوەکەیان لە رۆژی پێنجشەممە (2025/4/10)".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " هەمو ئامادەکارییەکیان تەواو کردووە بۆ ئەوەی لە سەر راسپاردە و رێنماییەکانی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی کۆمسیۆن لەو رۆژەدا کۆنفڕانس ببەستین".



ب ح
Qaiwan
Qaiwan