کوردستانی
محەمەدی حاجی مەحمود: پرسی کورد بووەتە پرسێکی جیهانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە مەراسیمی ساڵیادی رووداوەكەی گوڵەخانە ئاشکرایکرد پێگەی کورد لە سێ پارچەی کوردستان بەهێزبووە، بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان چاو بە هەموو بابەتێکدا بخشێنێتەوە.
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان "ئەگەر کورد لە تورکیا بەهێز نەبێت بەرپرسانی تورکیا ناچنە زیندان و تەنازوول بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناکە، لە سوریاش دوای شەڕی لازقییە دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا داوای رێککەوتن لە کورد دەکەن، هەروەها کورد لە عیراقیش بەهێزتربووە بەتایبەت دوای رووداوەکانی سوریا بەرپرسانی عیراق ترسیان لێنیشتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەسەڵاتدارانی عیراق قەرەبووی کۆیتیان کردەوە بەڵام ئامادە نەبووون داوای لێبوردن لە کورد بکەن و قەرەبووی کیمیاباران و ئەنفال بکەنەوەو ئەوەی لەدەستیان هات دژبە کورد ئەنجامیاندا، بۆیە لە ئێستادا پرسی کورد بووەتە پرسێکی جیهانی".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەوانەی (دابان شێخ عوسمان) شەهید كردووە دەبێت باجی قورس بدەن، قەرزێكە لە ئەستۆیان و لەهەر كاتێك بێت دەبێت ئەو قەرزە بدەنەوە، ئەوان لە بەعسیان قبوڵنەكردووە پێشمەرگەی شەهید بكات لە ئێستاشدا لەهیچ لایەن و كەسێكی قبوڵ ناكەن و هەرگیز نەیانهێشتووە خوێنی شەهیدەكانیان بەفیڕۆ بڕوات و هەركەسێك لە پشت كوشتنی پێشمەرگەی سۆسیالیستەوە بێت دەبێت باجی تاوانەكەی بدات".
ب ح

بیروڕا