کوردستانی

کەشناسیی هەرێم هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

ئەمشەو فەرمانگەی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە لە ئەنجامى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور پێشبینى دەکرێ شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە لە درەنگانى ئەم شەو لە بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان دەستپێبکات.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "لە کاتەکانى بەرەبەیانیدا کاریگەریەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تری گەرمیان و هەڵەبجە و کەرکوک و سلێمانى و پاشان هەولێر و دهۆک تەوای ناوچە شاخاویەکان و ئیدارە سەربەخۆکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شیوازی دابارین هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە بروسکە (لەناویشیاندا سەنتەرى پارێزگاکان) وە بەهۆی ئەوەی لە وەرزى بەهارداین و هەورەکانى دابارین هەندێک جار لە جۆرى (Cumulonimbus) (Cb) دەبێت بۆیە ئەگەر هەیە لە هەندێ ناوچە تەزرەشى لەگەڵدا بێت".

ئەوەشی خستەڕوو "خێرایی با (15-25) کلم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، وە لە سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان (20-35) کلم/ک دەبێت وە بەرزترین پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-5) پلەى سیلیزى بەبەراورد بە بەرزترین پلەکانى گەرمى ئەمڕۆو ئەم شەپۆلە لە درەنگانى شەوى شەممە کۆتایی پێدێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan