کوردستانی

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


مەودا میدیا-
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان راگەیەنراوێكی لە بارەی گیانلەدەستدانی ئەفسەرێكیانەوە بڵاوكردەوە و هاوخەمی بۆ بنەماڵەكەی دەربڕیوە. 

ئەمە دەقی راگەیەنراوەكەیە
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی لەناكاوی پێشمەرگەی دڵسۆز و ئەفسەری فەرماندەییمان (توانا عبداللە عەلی) رادەگەیەنین، كە شەوی رابردوو هەینی/شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٥ بە كارەساتێكی دڵتەزێن گیانی سپارد.

كاكە (توانا) ئەفسەرێكی گەنجی ئازا و بەتوانا و چالاك و چاونەترس و دڵسۆز بوو بۆ كارەكەی جێگەی متمانەی هاوسەنگەرانی بوو، بەو تەمەنە كەمەوە جێگە دەستی دیاربوو، هەروەها خۆشەویستی فەرماندە و ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكە بوو.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی نەبڕاوەی خۆی  شاد بكات، سەبووری ببەخشێتە هەموو لایەكمان.

راگەیاندنی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan