کوردستانی

گۆڕان 53 كەسی وەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان 53 كەسی وەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد


مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان سێیەمین كۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و تیایدا 53 كەسی وەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكە هەڵبژارد.

عەلی تۆفیق، ئەندامی سێیەمین كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەمڕۆ بەشێوەیەكی سەركەوتووانە كارەكانی كۆنفرانس كۆتایی هاتووە و تیایدا 53 كەسیان وەك ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژاردووە لەگەڵ چەند ئەندامێكی تری یەدەكیش".  

وتیشی"ئەمڕۆ خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی هەڵنابژێردرێن و دەخرێتە كاتەكانی داهاتوو بۆئەوەی كاری جدی لەسەر بكرێت و بەرنامەی تابیەتی بۆ دابنرێت دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدرێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو ئەندامانەی كە هەڵبژێردراون كار لەسەر ئەوە دەكەن كە هەیلەكی بزوتنەوەی گۆڕان رێكبخەنەوە و لە ماوەی شەش مانگی داهاتووشدا كۆنفرانسێكی تر دەبەستنەوە و ئەوكات بڕیار لە هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی گشتی و رێكخەری گشتی دەدرێت". 

ئەمە لیستی ناوی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان و ئەندامە یەدەگەكانە


ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan