کوردستانی
سەفەر ئەوبەری: کۆنفرانسی گردەکە دیزاینکراو بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/4/5، سێیەمین کۆنفرانسی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی (گردی زەرگەتە) بەڕێوەچوو، چەند ئەندامێکی بەشدار لە کۆنفرانسەکەش ئەنجامی کۆنفرانسەکە و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی رەتدەکەنەوە.
سەفەر ئەوبەری، ئەندامی سێیەمین کۆنفرانسی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەڵبژاردنی 55 ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەرکەزی دانراون و پێشتر پیلانڕێژکراو بووە، چونکە بەپێی دەستووری پەسەندکراوی گۆڕان دەبوو شەعیەت بدرایەتەوە بە بازنەکان، لەناو دەستەی بازنە و رایەڵەکان هەڵبژاردن لە مەکۆکانەوە بۆ ئەندامانی جڤات دیاری بکرانایە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوان قوربانییان بۆ گۆڕان داوە لە رابردوودا و رووبەڕووی چەندین فشاری سیاسی و ئەمنی بوونەتەوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ کرا دووربوو لە دید و بیری کاک نەوشیروان، هەمووی بە لیست و قائیمە بووەو هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی دیزاینکرابوو".
ئەوەشی خستەڕوو "دەبوو ئەندام و لایەنگرانی گۆڕانیان هیلاک نەکردایە و خۆیان پێشتر بۆ رای گشتییان بڵاوبکردایەتەوە کە ئەو 55 کەسەیان وەک ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دیاریکردووە، نەک لایەنگری گۆڕانیان لە زاخۆ بۆ کفری بۆ شانۆگەرییەک هیلاک بکەن".
ب ح

بیروڕا