کوردستانی

ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دوکانیان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دوکانیان کردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان ئاماری هاتنی گەشتیاران و شێوازی جێبەجێکردنی پلانەکەیانی بۆ پێشوازیی و رێکخستنی کاروباری گەشتیاران لە رۆژانی جەژن بۆ سنووری قەزاکە ئاشکراکرد.

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە پشووی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، پێشوازییان لە زیاتر لە 160 هەزار گەشتیار کردووە کە زۆربەیان گەشتیاری دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی پلانەکەیان کە پێش جەژنی نەورۆز بەهاوکاریی قائیمقامییەت و فەرمانگەکانی شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران دایانڕشتووە، کارەکانیان زۆر بەباشی بەڕێوەچووە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی ئامارەکانیان زیاتر لە 55 هەزار ئۆتۆمبێل لە پشووی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا سەردانی سەیرانگاکانی سنوورەکەیان کردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan