کوردستانی
تەرزە سەری پێنج کەسی شکاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رەواندز ئاشکرایکرد پێنج نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە کە بەهۆی تەرزەوە سەریان شکاوە.
د.سەپان قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رەواندز رایگەیاند "ئەو کەسانەی کە بەهۆی بەرکەوتنی تەرزەوە سەریان شکاوە لە نەخۆشخانەکەیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، برینی سێ کەسیان بە دوو تەقەڵ و سێ تەقەڵ دووراوەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بوونی سەرشکان بە تەرزە حاڵەتێکی نامۆیە و لە رابردوودا تەرزەی وا بەهێز نەباریوە کە سەری خەڵک بشکێنێت، ئەمە جگە لەوەی چەند حاڵەتێکی تری سەرشکانیش هەبووە کە سەردانی نەخۆشخانەیان نەکردووە".
ب ح

بیروڕا