کوردستانی

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێم لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیل  پەیامێکی بڵاویكرده‌وه‌و داوا لە حکومەتی عیراق دەکات كه‌سوكاری قوربانییانی جێنۆسایدی  فه‌یلی و جێنۆساید و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی تر قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگەیاند "ئه‌مڕۆ یادی 45هەمین جینۆسایدی هه‌زاران كوردی فه‌یلی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكی دڕندانه‌ی ڕژێمی پێشووی عیراقدا، رووبه‌ڕووی كوشتن و ده‌ستگیركردن و راگواستن و ونكردن و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ و سامانیان بوون، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردبوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "شاڵاوه‌كانی جێنۆسایدكردنی كوردی فه‌یلی لەسەر دەستی رژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عیراق، به‌ چه‌ندین قۆناخ ئه‌نجامدراوەو له‌ ساڵی 1980 گه‌یشته‌ لووتكه‌ی درنده‌یی، كاتێك رژێمی پێشووی عیراق،به‌هۆی كوردبوونیان، سه‌دان هه‌زار كوردی فه‌یلی له‌ عیراق ده‌ركرد و هه‌زارانیشی بێسه‌روشوێن كرد و ده‌ستی به‌سه‌ر موڵك وماڵ و سامانه‌كانیاندا گرت وناسنامه‌ی لێسه‌ندنەوە"

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق به‌پێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان كه‌ ئه‌و تاوانه‌ی به‌ جینۆساید ناساندووه‌، ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی یاسایی و ده‌ستووری خۆی جێبه‌جێ بكات و كه‌سوكاری قوربانییانی جێنۆسایدی كوردانی فه‌یلی و جێنۆساید و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی تر، به‌شێوه‌یه‌كی شایسته‌ قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ و ماڵ و سامانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌"،

ب ح
Qaiwan
Qaiwan