کوردستانی

کەسوکاری شەهیدان ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسوکاری شەهیدان ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەموکورتییەکانی لیستی مووچە وارسی شەهیدان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان رایگەیاند "ئاگاداری وارسی شەهیدانی سەنگەر، هاوڵاتی، جینۆساید دەکەین کە سبەینێ رۆژی یەکشەممە 2025/4/6 وە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییان بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان (کۆپییەکی کارتی نیشتمانی و هەویەی شەهیدانە) لەگەڵ خۆتان بهێنن جگە لەوەش پێویستە هەر وارسێک ناوی سیانی دایکی شەهید و ناوی چواری خۆیی و شەهیدەکەی بزانێت لەگەڵ ژمارەی تەلەفۆن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan