کوردستانی

بەرگری شارستانیی سلێمانی: ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرگری شارستانیی سلێمانی: ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی سلێمانی لەبارەی ئاگرەكەی ئەمڕۆی بازاڕی دارەسووتاوەكە راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

بەرگری شارستانیی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئاگارکردنەوەیان لەبوونی رووداوێکی ئاگر لە مەزادخانەی سەرەوە ناسراو بە دارەسووتاوەکە، دەستبەجێ تیمەکانیان هەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەهۆی شوێنی رووداوەکەوە گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوەی ئەستەم بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرەڕای فراوانی ئاگرەکە و بوونی بڕێکی زۆر لە کەلوپەلی جۆراوجۆر و ئاسان بۆ سووتان، کە هۆکاربوون بۆ خێرا تەشەنەکردنی، بەڵام تیمەکانیان  توانیان بە لێهاتوویی و خێراییەکی بەرچاوەوە رووبەڕووی دۆخەکە ببنەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "تیمەکانیان  بە دانانی پلانێکی تۆکمە و دابەشبوونیان بەسەر شەش قۆڵدا، توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و رێگری لە تەشەنەکردنی زیاتری بکەن بۆ دووکان و موڵکی دەورووبەری ناو بازاڕەکە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan