کوردستانی
ناوی هەزاران فەرمانبەر و خانەنشین بۆ زەوی دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرایکرد، رەزامەندی قۆناغی سێیەمی زەوی بۆ فەرمانبەران و هێزەكانی ناوخۆ و خانەنشینان گەڕاوەتەوە و دەست بە رێكارەكانی پێدانی زەوییەكانیش كراوە.
سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند "ناوی نزیكەی 55 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی ناوخۆ و خانەنشینان بۆ پێدانی زەوی گەڕایەوە وەزارتەكەیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیا دەكرێنەوە، پاشان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكانیان رەوانە دەكرێن و وردبینیی سوودمەندبوونیان بۆ دەكرێت و بەپێی بوونی زەوی تیروپشكیان بۆ دەكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ناوی زیاتر لە 20 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی ناوخۆ لە قۆناغی سێیەمدا دەرچووە، لەگەڵ چەند وەزارەتێكی جیاواز بۆ یەكەمینجار ناوی هەزاران خانەنشینی شارستانی و سەربازییش لە فەرمانی تەرخانكردنی زەویدا هەیە و هەر فەرمانبەرێك كە 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێدەدرێت".
ب ح

بیروڕا