کوردستانی

ئەمڕۆ کاریگەریی خۆڵبارین لاواز دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ کاریگەریی خۆڵبارین لاواز دەبێت
مەودا میدیا-

ماوەی چەند رۆژێکە خۆڵبارین ناوچەکانی باشوور رۆژئاوای عیراقی گرتووەتەوە و شەوی رابردووش دوای کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین ، خۆڵبارینەکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە.

جەوهەر حمەلاو، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەرییەکانی شەپۆلی خۆڵبارینەکە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت و سبەینێ رۆژی دووشممە کۆتایی دێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خۆڵبارین یەکێکە لەو دیاردانەى کە هەندێکجار سرووشتییە و هەندێک جاریش کردەییە کە لە ئەنجامى کارە نا تەندروستیەکانى مرۆڤەوە دروست دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە خۆڵبارین داخستنی دەرگا و پەنجەرەیە، لەگەڵ بەکارهێنانی ماسک بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی سییەکان و کۆئەندامی هەناسەیان هەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan