کوردستانی

سێ تۆمەتبار بە پارەی ساختەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ تۆمەتبار بە پارەی ساختەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەکانی پۆلیس لەبارەی سێ تۆمەتبارەوە کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووەو لەچەند دوکانێکی قەزای سەیدسادق ساغیانکردۆتەوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونیان دەستپێکردووەو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا هەرسێ تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تۆمەتباران (پ، ک، س 18 ساڵ - م، ب، م 19ساڵ - ڕ، ئـ، م 22 ساڵ) لەکاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک پارە ساختەیان پێبووە و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 289 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan