کوردستانی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه ته‌نها به ئۆجه‌لان ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کۆما جڤاکێن کوردستانێ دەڵێت تا هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەریان بەردەوامبن، کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندەوە نابەستن.
مستەفا قه‌ره‌سوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کۆما جڤاکێن کوردستان ناسراو به كه‌جه‌كه رایگەیاند "بۆ ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌كه‌كه، بتوانێت کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە ببەستێت، پێویستە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەریان رابگرێت و خودی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لانیش کۆنگرەکە بەڕێوە ببات".
وتیشى "دەسەڵات قسەکانی خۆی لەبارەی پرۆسەکە بەجێبگەیەنێت و پەرلەمانی تورکیا پرۆسەکە بخاتە نێو چوارچێوەی یاسایی، چونكه ئەگەر هەنگاو نەنرێت بۆ پرۆسەکە، ناتوانین بەمشێوەیەی ئێستا بوەستن".
پێنج مانگ لەمەوبەر، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان کرد، پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوه‌بوو، لە 27ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ، ئۆجەلان بانگەوازی کرد پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
ع
بیروڕا



