کوردستانی
نزیكه‌ى 180 هه‌زار گه‌شتیار چوونه‌ته دوكان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى قه‌زاى دوكان رایگه‌یاند، له ماوه‌ى پشووى جه‌ژنى ره‌مه‌زان نزیكه‌ى 60 هه‌زار ئۆتۆمبێل چوونه‌ته قه‌زاى دوكان.
رێژین ره‌ئوف، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى دوكان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ماوه‌ى پشووى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵ، زۆترین گه‌شتیار سه‌ردانى قه‌زاى دوكانیان كردووه به‌راورد به جه‌ژنه‌و بۆنه‌كانى رابردوو".
وتیشى "له‌و چه‌ند رۆژه‌دا نزیكه‌ى 60 هه‌زار ئۆتۆمبێل سه‌ردانى قه‌زاى دوكانیان كردووه وه‌ك گه‌شتیار، به ژماره‌ى تاك نزیكه‌ى 180 هه‌زار گه‌شتیار ده‌كات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى دوكان به‌هۆى ئه‌و قه‌رباڵغییه بوژانه‌وه و شوێن بۆ گه‌شتیاران ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت".
ع
بیروڕا



