کوردستانی

زه‌نگى مه‌ترسیی له‌باره‌ى كه‌مئاوى لێدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زه‌نگى مه‌ترسیی له‌باره‌ى كه‌مئاوى لێدرا

مه‌ودا میدیا-

پسپۆڕێكى سیاسه‌تی كشتوكاڵ و شاره‌زاى كه‌شناسى رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ كه‌مئاوى ده‌بێت و داواش ده‌كات خه‌ڵك ده‌ست به‌ ئاوه‌وه‌ بگرن.

لوقمان موفتی، پسپۆڕی سیاسەتی کشتوکاڵ و شارەزای کەشناسیی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وشکەساڵی کشتوکاڵی زۆربەی زۆری هەولێر و دهۆکی گرتووەتەوە، بەتایبەت ناوچە دەشتاییەکان، کە دانەوێڵەی زەوی دێمی تەواو شکستی هێناوە".

وتیشى "تکایە هاوڵاتییان دەبێت لە بەکارهێنانی ئاو هۆشیارتر مامەڵە بکەن و دەست بە ئاوەوە بگرن".

به‌پێى داتاكانى به‌شى پێشبینى له‌ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌مساڵ به‌رێژه‌یه‌كى كه‌م باران له‌ هه‌ولێر و دهۆك باریووه‌ و له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ش تا راده‌یه‌ك باران باشتربووه‌ له‌و دوو شاره‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan