کوردستانی
ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌دان كچى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندبوو ده‌ستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى له سه‌دان كچكردبوو ده‌ستگیركرا.
پۆلیسى راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه "هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کەسێکیان دەستگیرکردن کە لەڕێگەی پەیجەکانەوە ریکلامی بۆخۆی کردووە گوایه ئافرەت دادەمەزرێنێ وەک سکرتێری پزیشک و یاریدەدەری دەرمانساز بەبێ ئەوەی هیچ شارەزایەکی لە تەندروستیدا هەبێ یاخود ڕاسپێردرابێت، لە ریکلامەکاندا ژمارە مۆبایلی خۆی داناوەو دواتر لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەدان ئافرەتی فریوو داوە و داوای وێنە و زانیاری کەسی لێکردوون".
باس له‌وه‌شكراوه "دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە وتەی خۆی لە ساڵی 2019 تا ئێستا خەریکی ئەو کارەیە و وێنەی کەسانی تری بۆ ئافرەتان ناردووەو پێی وتوون ئەوە خۆیەتی بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت".
هه‌روه‌ها "دوای دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەشی ئاشکرابوو سەدان وێنەی ئافرەتانی تێدایە، تۆمەتبار تۆڕەکانی سناپ و ڤایبەر و واتسئاپی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا بەکارهێناوە و جگە لەوێنە و زانیاری کەسی داوای پارەشی لێکردوون".
پاش ئەوەی لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 456 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیرکراوە کە دانیشتووی سنوری ئیدارەی راپەڕینە.
ع
بیروڕا



