کوردستانی
شەش هەزار و 200 مزگەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، ژمارەی مامۆستایانی ئایینی و کارمەندان و مزگەوتەکان لە سەرتاسەریی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی وەزارەتەکەیان تۆمارکراون ئاشکراکرد.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "نزیکەی سێ هەزار مامۆستای ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف تۆمارکراون و لەئێستادا بەشێکیان خانەنشین بوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ژمارەی ئەو مزگەوتانەی کە لە چوارچێوەی وەزارەتی ئەوقافدا تۆمارکراون، شەش هەزار و 200 مزگەوتە لە سەرتاسەریی هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتی ئەوقاف نزیکەی 13 هەزار کارمەندی هەیە و لە پارێزگا و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەرکی جیاوازدا کار دەکەن".
ب ح
ب ح
بیروڕا



