گێتی

ئێران کۆچبەرانی ئەفغانی رەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران کۆچبەرانی ئەفغانی رەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە
 مەودا میدیا-

دوای گەڕانەوەی چەکدارانی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان بە ملیۆنان هاوڵاتیی ئەو وڵاتە ئاوارە بوون و بەشێکی زۆریشیان روویان لە ئێران کرد، لەئێستاشدا بەرپرسانی ئێرانی هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە دەدەن بۆ وڵاتەکەیان.

نادر یارئەحمەدی، راوێژكاری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ كاروباری بیانییەكان راگەیاند "دوای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی ئەفغامستان، شەش ملیۆن و 100 هەزار هاوڵاتیی ئەفغانی روویان لە وڵاتەکەیان كردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار ئەفغانی مۆڵەتی فەرمیی مانەوەیان نییە و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەری ئەفغانی لە ئێران رەوانەی وڵاتەكەیان كراونەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "جگە لە بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان و زیادبوونی ماددە هۆشبەرەکان، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەرانی ئەفغانی کاریگەریی خراپی لەسەر ئابووری ئێران دروستکردووەو دەرفەتی كار بۆ هاوڵاتییانی وڵات نەهێشتووەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan