کوردستانی

کەشناسی هۆشداریی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ مام ناوەند ( 10 – 20  )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با باشوورى رۆژهەڵات، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان بە گشتیی لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت , لەکاتەکانی بەیانی تاوە باران و بروسکە لە هەندێک لە ناوچەکانی بادینان و سنووری قەزای ئاکرێ تاوەکو ناوچە سنووریەکان باکوور دەگرێتەوە وە پێشبینی ژمارەیەکی زۆر برووسکە لێدان لەم ناوچانە دەکرێت, پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە رێژەیەکی کەمی پچرپچر هەندی لەناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و  سلێمانی دەگرێتەوە، برووسکە لە ناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گردوڵەکان وەهەروەها  رووەو دەشتاییەکان مەترسیدارە".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر   : 28  پلەی سیلیزی
سلێمانی  : 24پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی  
دهۆک    : 25  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :28 پلەی سیلیزی
سۆران   : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ      : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan