کوردستانی

ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لە هەڵەبجە کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لە هەڵەبجە کردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد کە پلانەکەیان بۆ پێشوازیی لە هاتنی گەشتیاران و پێدانی رێنمایی لەلایەن تیمەکانیانەوە لە ناوچە گەشتیارییەکان بە خەڵک و پاک و خاوێن راگرتنی سەیرانگاکان سەرکەتووبووە".

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە 83 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە کردووە، کە زۆربەیان گەشتیاری دەرەوەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سوپاسی پارێزگا، قایمقامیەت، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس ، پۆلیسی هاتوچۆ، تیمەکانی بەرگری شارستانی، تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکان، کۆمپانیای پاکەوانی بیڤان و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن کە هاوکار و پشتیوانیان بوون لە سەرکەوتنی پلانی ڕۆژانی جەژن و خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan