کوردستانی
پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت هاوڵاتییانی دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکاتەوە.
پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی (صورة قید) ناکرێت، چونکە بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق کارکردن پێی راگیراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ نوێکردنەوە و دەرکردنی پاسپۆڕت تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی دەکرێت، پێویستە ئەو هاوڵاتییانە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەربگرن، لەبەرئەوەی تەواوبوونی کارتی نیشتمانی ماوەکەی (20 بۆ 30) رۆژی پێدەچێت".
ب ح

بیروڕا