کوردستانی
هه‌ولێر ده‌یه‌وێت به پۆند چاره‌سه‌رى كه‌مئاوى بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردوونه‌ته‌وه، له هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك پۆند دروستكراون به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى كه‌مئاوى.
به‌پێى داتاكانى حكومه‌تى هه‌رێم "لە سنووری پارێزگای هەولێر 45 پۆندی نوێ لە جێبەجێکردندان و لەو ژمارەیەش پێنج پۆند تەواو بوون و 40 پۆندی دیکەش هەریەکە و بەڕێژەی جیاواز کاریان تێدا کراوە".
هه‌روه‌ها "پێشتریش 8 پۆند ئەنجام درابوون و پێنج پۆند تەواو بوون، بە کۆی گشتیی لە پارێزگای هەولێر 10 پۆند تەواو بوون و 43 پۆندی دیکەش ماون تەواو بکرێن".
یەکێک لەو پۆندانەى تەواو بووە، لە ناوچەی زرارەتییە لە گوندی زەرواوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران، ناوچەیەکی گرنگە بۆ کشتوکاڵ و کاریگەریی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و ئاوی ژێرزەوی دەبێت لەو دەڤەرە.
سه‌ربه‌ست عه‌زیز، چالاكوانى هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پۆند فریاى هه‌ولێر ناكه‌وێت، پێویسته چاره‌سه‌رى ریشه‌یی ئاوى خواردنه‌وه بكرێت كه هه‌موو ساڵێك دانیشتوانى گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كانى هه‌ولێر هه‌راسان ده‌بن به ده‌ستییه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بۆ پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون ده‌ریاچه‌ى ده‌ستكرد دروستده‌كه‌ن، بۆچى ناتوانن كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ساڵانه به‌هۆى كه‌مئاوى و كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه، خه‌ڵكى هه‌ولێر به‌ناچارى ئاو ده‌كڕن و به‌رده‌وامیش ژنانى ئه‌و شاره خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى دژى بێئاوى ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ع
بیروڕا



