کوردستانی
ساڵح موسلیم: ههرگیز له سوریا جیانابینهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە رایگهیاند، پێشتریش وتمان ئێمە بەشێکین لەسوریا و هەرگیز نەمانویستوە جیاببینهوه.
ساڵح موسلیم، ئەندامی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدەو سیاسەتمەداری ناسراوى کورد رایگهیاند "کورد ئەوەندە بەسەختی خەباتیکردوەو قوربانیداوە، ئێستا کورد بۆتە فاکتەرێکی سەرەکی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
وتیشى "پێشتریش وتمان ئێمە بەشێکین لەسوریاو هەرگیز نەمانویستوە جیاببینهوه، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو حزبە کوردییەکانی سووریا کۆدەبنەوەو کۆنگرە یان کۆنفرانسێك دەبەستن.".
ئهوهشى خستهڕوو "تورکیا ئێستا بوهتە هەڕەشەو بەربەست بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە تورکیا دەیەوێت زۆرترین ئاستەنگ دروستبکات بۆ ئەوەی رێگریی لەڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بکات، بهڵام سهرهنجام پێمانوایه ئەو ئاستەنگانە ئێستا بێ کاریگەرن".
ع
بیروڕا



