کوردستانی

كورد كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراقى په‌كخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


كورد كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراقى په‌كخست

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو، فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت دژى به‌ پارێزگانه‌بوونى هه‌ڵه‌بجه‌، توانییان كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق په‌كبخه‌ن.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی په‌رله‌مانى  عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی فراكسیۆنە عیراقییەكان رەزامەندییان نیشان نەداوە بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بكرێت، سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكانیش بایكۆتی دانیشتنەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن".

ئاماژەی بەوەشکردوە "تا دەنگدان بەپرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەخرێتە بەرنامەی دانیشتنەكانەوە رێگە نادەن ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و دانیشتنەكەی سبەینێش ناكرێت".

نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌موو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان هاوهه‌ڵوێستین تا كۆده‌نگى له‌سه‌ر به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌كرێت، ناچینه‌ ناو كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق".

ع
Qaiwan
Qaiwan