کوردستانی
هاتوچۆى سلێمانى شۆفێرانى ئاگاداركرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كان ده‌ستبه‌كارده‌بن و هه‌ركه‌سێك یاسا شكێنى بكات لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى هاتوچۆى سلێمانى هاتووه "به هەڵمەتێکی فراوان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایه‌تییەکانی هاتوچۆی ناوشار، رۆژئاوا و رۆژهەڵات، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی بازگەکان و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی عه‌مید، ئاسۆ محه‌مه‌د، لێپێچینەوەو لێپرسینەوە لە هەموو جۆرە یاسا شکێنییەک و سەرپێچی هاتوچۆ دەکەن".
باس له‌وه‌شكراوه "داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی یاساکانی هاتوچۆ بن تا بەدووربن لە هەر لێپێچینەوەیەکی یاسایی، هاوکاربن لە نەهێشتنی دیاردە دزێوەکان و سەرپێچییەکان".
ع
بیروڕا



