کوردستانی
زانیاریی له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌ران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى زانیارییه تایبه‌ته‌كانى مه‌ودا میدیا "وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌ستى به ئاماده‌كردنى لیستى مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كردووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌یه‌وێت لیستى مووچه‌ى مانگى چوار به‌هه‌مان شێوه‌ى لیستى مووچه‌ى مانگى دوو و سێ به‌بێ گرفت و به‌خێرایی ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات".
وتیشى "ده‌ست به ئاماده‌كاریی كراوه و هه‌رێم و به‌غداش تاراده‌یه‌كى زۆر چاره‌سه‌رى كێِشه‌كانیان كردووه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ى تر روونه‌دات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "وه‌زاره‌تى دارایی عیراق سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت لیستى مووچه كێشه‌ى تێدا نه‌بێت، داواشیكردووه داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم بۆ مانگى سێ وه‌ك خۆى كه له رێككه‌وتنه‌كه هاتووه و نزیكه‌ى 100 ملیار دیناره ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت".
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌یه‌وێت پێِش 20ى ئه‌م مانگه لیستى مووچه بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق له ماوه‌ى48 كاتژمێر وردبینى بكات و له 25ى مانگه‌وه پاره‌ى مووچه‌ى ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت و تا كۆتایی مانگ مووچه دابه‌شبكرێت.
بیروڕا



