گێتی

ئێران وه‌ڵامى قسه‌كانى تره‌مپى دایه‌وه‌ له‌باره‌ى دانوستانى راسته‌وخۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران وه‌ڵامى قسه‌كانى تره‌مپى دایه‌وه‌ له‌باره‌ى دانوستانى راسته‌وخۆ

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، شه‌ممه‌ى داهاتوو ئێران و ئه‌مه‌ریكا دانوستانى راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وه‌ڵامى دایه‌وه‌.

عەباس عیراقچی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ تۆڕى تویته‌ر "ئێكس" رایگه‌یاند "ئێران و ئەمه‌ریکا رۆژی شەممە لە عومان بۆ وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵا کۆدەبنەوە".

وتیشی "ئەمە دەرفەتێکە و هەروەها تاقیکردنەوەیەکە، تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمه‌ریکایە".

شه‌وى رابردوو تره‌مپ لە دیدار لەگەڵ بنیامین نتانیاهۆى سه‌رۆكى ئیسرائیل رایگه‌یاند "دانوستانی ئێران و ئەمه‌ریکا راستەوخۆیە، بەڵام عیراقچی ده‌ڵێت به‌شێوه‌ى ناراسته‌وخۆیه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan