کوردستانی

جامپه‌كانى كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان لاده‌برێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جامپه‌كانى كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان لاده‌برێن

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، پێویسته‌ له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا جامپى كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان لاببرێن.

شاره‌وانیی سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "پاڵپشت بە رێنماییەکانی قایمقامییەتی پارێزگای سلێمانی دانانی جەمپ لەناو گەڕەکەکاندا و لەسەر موڵکی گشتی هیچ مۆڵەتێکی یاسایی نییە و رێگەپێدراو نییە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەبەرئەوەی هۆکارێکە بۆ زیانگەیاندن بە تەندروستیی جگەرگۆشە ئازیزەکان و ئازاردانیان بەهۆی ئەو رووداوە نەخوازراوانەی لێیدەکەوێتەوە، سەرباری ئەوەش ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزەکانی بەهار و هاوین، دیاردەی دانانی جەمپ لەناو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بەردەوام ڕوو لەهەڵکشان دەکات".

"لەو سۆنگەیەوە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری خاوەن جەمپەکان دەکات لەماوەی هەفتەیەکدا هەستن بە لادانی زیادەڕەوییەکانیان، بەپێچەوانەوە پاش تێپەڕاندنی ئەو ماوەیە و لە ئەگەری پابەندنەبوون بەم ئاگادارییەوە، بەشی لابردنی زیادەڕەویی شارەوانی هەڵدەستێت بە لابردن و تێکدانی ئەو جەمپانەی جێگیرکراون".

ع
Qaiwan
Qaiwan