کوردستانی
نێچیرڤان بارزانى: لەگەڵ یەکێتی حكومه‌ت پێكده‌هێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كارى گرنگمان كردووه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، ده‌شڵێت، حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "گفتوگۆى جیددی له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه".
وتیشى "له چه‌ند رۆژى رابردوو به‌هۆى پشووه‌كانى نه‌ورۆز و جه‌ژنى ره‌مه‌زان گفتوگۆكان وه‌ستابوون، به‌ڵام كارى گرنگ كراوه و له رێگایه‌كى دروستین بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت".
له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئه‌وه‌شى وت "هه‌ندێك كێشه‌ى هونه‌رى هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئاماده‌ییه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه".
ع
بیروڕا



