گێتی
سعودیە دواین ئاگاداركردنەوە دەداتە عەمرەكاران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی دەستپێكردنی وەرزی حەجی ئەمساڵەوە وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە دواین ئاگاداركردنەوە دەداتە عەمرەكاران بۆئەوەی تا كۆتایی ئەم مانگە سعودیە بەجێبهێڵن.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"رۆژی 13ی ئەم مانگە كۆتا وادەی چوونە ناوەوەی عەمرەكارانە بۆ مەككە و پێویستە سەرجەم عەمرەكارانیش تاوەكو 29ی ئەم مانگە مەككە جێبهێڵن، بەپێچەوانەوە كۆمپانیاكان بە بڕی 26 هەزار دۆلار سزا دەدرێن".
لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە"هەر دواكەوتنێك بە سەرپێچی هەژمار دەكرێت و سزای ئەو كۆمپانیا و لایەنانە دەدرێت كە بەرپرسن لە هێنانی عەمرەكاران، سزاكەش بڕی 100 هەزار ریاڵی سعودی دەبێت".
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە هۆشداری ئەوەشی داوە، هەركەسێك بە ڤیزای عەمرە حەج بكات، لەلایەن پۆلیسی سعودییەوە دەستگیر دەكرێت و بە بڕی بیست و حەوت هەزار دۆلار سزا دەدرێت.
ئ پ
بیروڕا



