کوردستانی
شارەوانی كەلار ئاگادارییەك لە بارەی دابەشكردنی زەوییەوە بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار ئاگادارییەكی بۆكەس و كاری زیندانیانی سیاسی و ئەنفالكراوان ، ئەوانەی كە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە، بڵاوكردووەتەوە و داوایان لێدەكات سەردانیان بكەن بەمەبەستی دیاریكردنی شوێنی زەوییەكانیان.
ئەمە دەقی ئاگادارییەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی كەلارە
بۆكەس و كاری زیندانیانی سیاسی و ئەنفالكراوان
ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەكەینەوە كە ژمارەی زەوییەكانیان لەنێوان (١١٠٠ بۆ ١٢٠٠ ) دایە رۆژی پێنج شەمە كاتژمێر 10ی بەیانی سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار بكەن بەمەبەستی دیاریكردنی شوێنی زەوییەكان و پاشان سەردانی كردنی شوێنی زەوییەكان لەلایەن لیژنەی شارەوانی كەلارەوە بەمەبەستی نوسراوكردن و ئەنجامدانی رێكارەكانی تاپۆی زەوییەكانیان.
تێبینی / ئەم ڕێكارە سەرجەم سودمەندبووان دەگرێتەوە و لە هەفتەكانی داهاتوو بەشێوازی لیست بانگهێشتی شارەوانی دەكرێن بۆ ئەنجامدانی رێكارەكان.
راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار
ئ پ
بیروڕا



