کوردستانی
زیانلێكەوتووانی دارەسووتاوەكە هەفتەی داهاتوو قەرەبوو دەكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە هەفتەی داهاتوو خاوەنی 129 دووكان و چوار شوێنی فرۆشتنی لەفە كە لە رووداوی ئاگركەوتنەوەی دارەسوتاوەكەی سلێمانی سوتان قەرەبوو بكرێنەوە.
عەتا محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"زیانی ماددی هەموو ئەو كاسبكارانە خەمڵێنراوە كە زەرەرمەند بوون و هەفتەی داهاتووش لەسەر ئەو خەمڵاندنە قەرەبوو دەكرێنەوە".
وتیشی" بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ ئەوان نێردراوە تا ئێستا 129 دووكان و چوار شوێنی فرۆشتنی لەفە و خواردنی خێرا سووتان و خاوەنەكانیان زیانی مادییان لێكەوتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو هەموو ئەوانەی زەرەرمەندبوون و ناوەكانیان لای ئەوانە بەپێی راپۆرتە ئامادەكراوەكان قەرەبوو دەكرێنەوە".
ئ پ
بیروڕا



