کوردستانی
پێشبینی گەرمای بێوێنە بۆ هاوینی ئەمساڵ دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی هەندێك لە شارەزایانی كەشناسی، بەهۆی كەمی رێژەی بارانبارینی زستانی ئەمساڵەوە، پێشبینی دەكرێت گەرمای هاوینی ئەمساڵ پڕوكێنەر و بێوێنە بێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند"زستانی ئەمساڵ تا رادەیەكی زۆر وەرزێكی وشك و بێباران بوو، بۆیە لەبەر ئەو هۆكارەش پێشبینیدەكرێت گەرمای هاوینی ئەمساڵ گەرمایەكی بێوێنە و پڕوكێنەر بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" تا كۆتایی مانگی پێنج هیچ شەپۆلێكی گەرمای توند روو لە ناوچەكە ناكات، بەڵام لە مانگی شەشەوە نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی زەریای هیندی لە ناوچەكە چالاك دەبێت و بەو هۆیەشەوە شەپۆلی گەرمای تووند ناوچەكە دەگرێتەوە.
ئ پ
بیروڕا



