کوردستانی

شەش كەس بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە كچێك دەستگیر دەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش كەس بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە كچێك دەستگیر دەكرێن


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێكی لە بارەی دەستگیركردنی شەش تۆمەتبارەوە بڵاوكردەوە كە بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە كچێك و ناچاركردنی بە دزیكردن لە ماڵی باوكی دەستگیری كردوون. 

 ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی پارێزگای هەولێرە

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، شەش تۆمەتباری بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ئافرەتێك دەستگیر كرد.

 پاش ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە دزی لە ماڵەكەی كراوە، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، بۆمان دەركەوت كە شەش تۆمەتبار هەڕەشەیان لە كچی ئەم دادخوازە كردووە بە بلاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو، كچەكەشی لە ترسی هەڕەشەكان هەرچی زێڕ و پارە لە ماڵەكەیان هەبووە و لە جانتایەكدا بووە، هەمووی بۆ تۆمەتبارەكان بردووە. 

 بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە، سەرجەم تۆمەتبارەكان دەستگیر كران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە. 

Qaiwan
Qaiwan