کوردستانی
زیاتر لە 10 ساڵە هیچ كەمئەندامێكی نوێ نەبووەتە خاوەن مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لە هەرێمی كوردستان هیچ كەمئەندامێكی نوێ نەیتوانیوە ببێتە مووچەخۆری حكومەت و ئێستاش پێدانی مووچە بەو چینە لە دەستی حكومەتی هەرێمدا نەماوە.
سەلاح حەسەن، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"سەرەڕای ئەوەی ناوی ژمارەیەكی زۆر لە كەمئەندامانیان بۆ پێدانی مووچە تۆمار كردووە، بەڵام كەسیان نەبوونەتە خاوەنی مووچە و لە ساڵی 2013 بە دواوەش هیچ كەمئەندامێكی نوێ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە مووچەی بۆ نەبڕاوەتەوە".
وتیشی"لە ساڵی 2023 بە تەنها لە گەرمیان ناوی زیاتر لە 1000 كەسی كەمئەندامیان تۆمار كرد و رەوانەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمیان كرد و لەوێشەوە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرا و رەزامەندی لەسەردرا، بەڵام لەبەر نەبوونی بودجەی پێویست تا ئێستا مووچەیان پێنەدراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئێستا نە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و نە وەزارەتی دارایی دەسەڵاتی دامەزراندنی مووچەخۆری نوێیان نییە، بۆیە بۆ ئەو كارە دەبێت چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عیراق بكەن و تا ئێستاش روون نییە كە ئایا حكومەتی عیراق رەزامەندی لەو بارەیەوە دەدات یان نا".
ئ پ
بیروڕا



