گێتی

ئاژانسێك پیلانى توركیا و ئیسرائیل بۆ داگیركردنى سوریا ئاشكرا ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاژانسێك پیلانى توركیا و ئیسرائیل بۆ داگیركردنى سوریا ئاشكرا ده‌كات


مه‌ودا میدیا-

ئاژانسێكى جیهانیی له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌كردووه‌ توركیا و ئیسرائیل به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ دانوستان ده‌كه‌ن دژى سوریا.

ماڵپەڕی میدل ئیست ئای بڵاویكرده‌وه‌ "بەرپرسانی ئیسرائیلی و تورکیایی دانوستانێکی راستەوخۆی سەبارەت بە کردنەوەی رێگایەک بۆ هه‌ماهه‌نگى سەربازیی هەمیشەیی لە سوریا ئەنجام دەدەن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئامانج لە کردنەوەی ئەو رێگایە رێگری لە روودانی پێکدادانی سەربازی لە نێوان دوولایەنەکەیه‌ لە سوریا".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، بەرپرسانی ئیسرائیلی ده‌ستكراوه‌ كردووه‌ و هەڕەشەی کردووە کە وڵاته‌كه‌ى دەرفەتێکی کەمی بۆ هێرش بۆ سەر بنکەکانی سوریا هه‌یه‌ پێش کۆنترۆڵكردنیان لەلایەن تورکیاوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan