گێتی

گفتوگۆى راسته‌وخۆ ده‌ستپێده‌كات و ئێرانیش رازییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گفتوگۆى راسته‌وخۆ ده‌ستپێده‌كات و ئێرانیش رازییه‌

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زمانی بەرپرسێکی باڵاى ئه‌مریکییەوه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "ئەگەر دانوستان لەگەڵ ئێران راستەوخۆ نەبێت، ستیڤ وتیکاف نوێنەری تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوین، ناچێته‌ عومان".

گروپەکەی وتیکاف لەڕێگای عومانەوە هەندێک پەیامی ئاراستەی ئێران کردووە و خوازیاری بەڕێوەچوونی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئیران لە رۆژی شەممەى داهاتوو.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ نامه‌یه‌ك له‌ ئێران وه‌ربگرێت، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ردانى تاران ده‌كات".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند "گفتوگۆکانمان لەگەڵ شاندی ئێرانی لە عومان راستەوخۆ دەبێت".

رۆژى رابردوو، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە واشنتن پۆستی راگەیاند "لە ماوەی هەفتەی رابردوو کۆمەڵێک پەیام لە نێوان ئێمە و ئەمەریکادا ئاڵوگۆڕ کراون و ئامانج لێیان کردنەوەی دەروویەکی دیپلۆماسی بووە".

تەوەری سەرەکی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانە و وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت "هەروەک دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پێداگریی لەسەر کردووە".

ع

Qaiwan
Qaiwan