کوردستانی
پاسه‌وانى سنور له هه‌ورامان رێگه‌نادات خه‌ڵك بچنه شاخ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه، پاسه‌وانى سنور له هه‌ورامان رێگه‌نادات خه‌ڵكى ناوچه‌كه و هیچ هاوڵاتییه‌كى تر بچنه شاخ بۆ گه‌ڕان و گیای به‌هاره.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "بڕیار بۆ پاسه‌وانى سنورى هه‌ورامان رۆشتووه رێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه و بگره هیچ هاوڵاتییه‌كى تر بۆ گیاى به‌هاره بچنه شاخ".
له سێ رۆژى رابردوو له سنورى شاخى گوندى زه‌ڵم و له‌شاخى هانه‌ى دن و ده‌ره‌ى مه‌ڕ، پاسه‌وانى سنور رێگریی كردووه له هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانى شاخى كردبێت گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و رێگرییان لێكراوه.
ئه‌و كاره‌ى پاسه‌وانى سنور، بووه‌ته هۆكارى نیگه‌رانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه و ئه‌وانه‌ى بۆ گه‌ڕان سه‌ردانى شاخ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له پاسه‌وانى سنور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له چه‌ند رۆژى رابردوو هه‌ندێك گرته‌ى ڤیدیۆیی بڵاوبووه‌ته‌وه گوایه بارى قاچاخ به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ده‌برێته وڵاتى ئێران، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى رێگریی بكرێت له چوونى خه‌ڵك بۆ شاخ".
ع
بیروڕا



