کوردستانی

تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمرۆ چوارشەممە 2025/4/9، لە گەڕەکی سەرا شاری هەڵەبجە ژنێک لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بەمردوویی دۆزرایەوەو پۆلیسش ئاشکرایکرد ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە.

ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەود میدیای راگەیاند دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییان لە بوونی تەرمێک لە گەڕەکی سەرا، دەستبەجێ  تیمەکانیان گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "راستەوخۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووەو  ئاسەواری فیشەک بەسەری ژنەکەوە بینراوەو تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادوەریی کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ژنەکە تەمەنی 37 ساڵە و خێزاندارە خاوەنی سێ منداڵە، لێکوڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و هێشتا دیارنییە رووداوەکە خۆکوژییە یان کوژراوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan