کوردستانی
بانگدان لە مزگەوتەکان یەکدەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سلێمانی بڵاویکردەوە کە (پڕۆژەی بانگبێژی شار) جێبەجێ دەکات و بانگی سەرجەم مزگەوتەکانی ناوشار یەکدەخات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند "داوا لە سەرجەم بانگبێژە دەنگخۆشەکان دەکەن، ئەوانەی خوازیارن بەشدار بن لە پڕۆژەی بانگبێژی شار پەیوەندی بە لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئەوقافەوە بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوا کات بۆ تۆمارکردنی ناوی بانگبێژەکان 4/14 و لەو پڕۆژەیەدا باشترین دەنگ هەڵدەبژێرن و بەمشێوەیەش دەنگی بڵندگۆی سەرجەم مزگەوتەکان یەکدەخەن.
ب ح

بیروڕا