کوردستانی
سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکی حزبی سۆشیال دیموکراتی میسر کۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/9، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە محەمەد فەرید سەعد زەهران، بیرمەند و سیاسەتمەدار و سەرۆکی حزبی سۆشیال دیموکراتی میسر.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییە لەمێژینەکانی نێوان گەلی کورد و میسر دەکەنەوە، بەشێوەیەک هاریکارییەکان فراوانبکرێن لە چوارچێوەی کاری هاوبەش و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیوادارن سەردانەکەی محەمەد فەرید سەعد زەهران هاندەرێکی باشتر بێت بۆ کارکردنی پێکەوەیی و زیندووکردنەوەی ئەو پەیوەندییانەی لە نێوان هەردوو گەلی دۆستدا هەیە کە بەردی بناغەکەی سەرۆک مام جەلال داینا".
ئەوەشی خستەڕوو " ئەوان لە یەکێتی بە هەمان سیاسەت و ستراتیژەوە درێژە بە کاری خۆیان دەدەن و لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانمان کاردەکەن بۆ هێنانەدی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵک و بەهێترکردنی هەرێمەکەمان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
ب ح

بیروڕا